У вашего броузера проблема в совместимости с HTML5
رۆژی شەممه، له شاری لۆس ئه‌نجلس ئاهه‌نگێکی دابه‌شکردنی خه‌ڵات به‌رێوه چوو که تێیدا سوڕه‌یا فه‌لاح، چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ژنان له به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و کار و تێکۆشانه‌کانێدا خه‌ڵاتێکی پێشکه‌ش کرا. سوڕه‌یا فه‌لاح له چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا گوتی "ئه‌م خه‌ڵاته له لایه‌ن شۆرای دابه‌شکاری پۆلیسی لۆس ئه‌نجلس گه‌وره‌وه پێشکه‌ش کرا و ئەوە بۆ یەکەمین جارە ئەو خەڵاته دەدرێت به کوردێک". سوڕەیا رایگەیاند "من ئەو خەڵاته بۆ ئەو کوردانه دەگەڕێنمەوە کە لەناو ئێران‌دا خەبات دەکەن و هەروەها به هی ئەو چالاکڤانانەی دەزانم که له گرتووخانەکانی ئێران‌دا دیل کراون". ساڵانه 15 که‌س له بواری خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگا، کاروبار و به‌رگری له مافی مرۆڤ و رێکخراوه‌یی و به‌رێوه‌بردن هه‌ڵده‌بژێردرێن و خه‌ڵات دەکرێن. وەک سوڕەیا فەلاح دەڵێت "ئەو خەڵاتەی بەهۆی چالاکییەکانی مافی مرۆڤ و پێشەنگی لە کارکردن‌دا پێ بەخشراوە و لە لایەن دوو هونەرمەندی گەورەی ئەرمەنی دروست کراوە و ناوی لێنراوە بێ باکی پیاوان و ژنانی قارەمان". سوڕەیا فەلاح لە دا ێکبو ی شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستانه. قسه کانی سوره ییا له پروگرامه که دا ئێواره تان باش به ڕێزان ،به سڵاو و ڕێزله میوانه ئازیزه کانم (فارسی)، به خێربین میوانه به ڕێزه کانم(کوردی) به دوزمانی دیکه به خێرهاتنم کرد چونکا میوانم له کومه لگای ئێرانی و کورده وه هه یه و زور به و هوێه وه دڵشادم. له هه وه ڵه وه ئه شێ سپاسی کومیته ی ریکخستنی ئه م پڕوگرامه بکه م که به رنامه ییکی ئه وه نده گه وره و ڕیک وپێکی گرتوه. من به هیوای شتێ وا نه بووم. زور شانازم که لێره م و ئه م خه ڵ اته وه ر ده گرم. زور جێگه ی خوشحالیه. ئه گه رچی لێره دا وێستاوم و بو به رگری و تیکوشان و پێشه نگی بۆ مافی مروڤ خه ڵات ده کریم ؛به ڵام بو یه ک کاتی چکوله له ژیانمدا ئه و هاورێ کورده کان و ئێرانیه کانم که مافیان پێ شل ده کرێت له بیر ناکه م . ئه م خه ڵا ته پیشکه ش به وان ده که م به هیوای ڕوژیکم که یه کسانی ، ئاشتی و ئازادی پیکه وه جێژن بگرین. پیویست ده زانم له هه م‌و ئه و هاوریانه م که بو پشگری لیره دا حازرن سپاس بکه م. له کومه ڵگای کورده کانی دانیشتوی کالیفرنیا، ئه نجومه نی ئه مریکی نه ته وه یه ک گرتوه کان، کومیته ی ژنانی نه ته وه یه ک گرتوه کان به شی لوس ئه نجلیس، کومه ڵگای ئیرانیه کان، دایکانی ئازیه ت بار و هه م‌و ئه و که سانه ی که هاتوون سپاس ده که م. بو دانانی ئه م به رنامه ش سه ربه رزم به سپاس له کامرا ریزدار مایک دوی Mike Doe (له لایه ن ریتا فوتو)