Monday, 15 September, 2025г.
russian english deutsch french spanish portuguese czech greek georgian chinese japanese korean indonesian turkish thai uzbek

пример: покупка автомобиля в Запорожье

 

ناڕەزایەتی و داخوازی كرێكاران و جووتیاران له كفرى

ناڕەزایەتی و داخوازی كرێكاران و جووتیاران له كفرىУ вашего броузера проблема в совместимости с HTML5
ناڕەزایەتی و داخوازی كرێكاران و جووتیاران لە ئاوایەكانی(ناصاڵح)و (12 ئیمام) و(وەلی هەیەر) لیژنەی مافی كرێكاران، خەڵك و ژینگە بە درێژایی رێگای گەڕانەوەم لە ئاواییەكانی كفری و سەرقەڵا گۆرانی(من بومەتە بێگانە، بێگانە خاوەن ماڵە) لەبەر خۆم وتووە: كۆمپانیە بیانیەكان و لەوانە(ئاسیا) بە ئاواییەكانی(ناساڵح)و(12 ئیمان)و (وەلی هەیەر)دەڕۆن بۆ ناو زەوی جووتیاران بەبێ ئەوەی(مۆڵەتیان لێ وەربگرن یان پاش ئەوەی زیان بە زەویەكانیان دەگەیەنن، قەرەبویان بكەنەوە) ناوی جووتیارە زیانلێكەوتوەكانی ئاوایی(ناساڵح): 1- عەلی مەحمود ئەحمەد 2- نوری سەعید فەتاح3- مەحەمەد رەزا تەوفیق4- ساڵح مەحەمەد عەلی 5- جەبار یەعدون 6- هیدایەت مەحەمەد ساڵح 7- مەحمود مەحەمەد ساڵح 8- نەجمەدین حەسەن 9- یحیا حەسەن 10- ئیسماعیل مەحەمەد11-حوسێن مەحەمەد12- تەها نامق 13- سەردار عزەدین 14- مەجید عەبدولرەحمان 15- عەزیز مەحەمەد ئەمین 16- حەمەجان مەحەمەد ئەمین 17-نوری تەها 18- ئیبراهیم حوسێن19- ئارام حوسێن 20-سیامەند یاسین 21- ئیسماعیل حەسەن 22- بەرزان عەلی 23- حەیدەر ساڵح 24- حەسەن تەوفیق. 2- جووتیارە زیانلێكەوتوەكانی ئاوایی(12 ئیمام) دەكاتە 97جووتیار و ئەمەش ناوی هەندێكیانە: 1- سامر مەحەمەد قادر 2- حەسەن حوسَن مەحەمەد3- وەلی حوسێن مەحەمەدسعید 4- رەحیم حەمە خاتر 5- كەریم حەمە خاتر 6- حاجی حەمە ساڵح 7- مەحەمەد ئەحمە میكائیل 8- فەرەج فڵامەرز 9- مەلا خورشید 10 كەریم قادر. زۆرێك لە جووتیارەكانی ئاوایی(وەلی هەیەر) هەمان ئەم كێشەیانە هەیەز كرێكارە بێ مافەكانی كۆمپانیای ئاسیا لە(وەلی هەیەر) بۆ ئەوەی كرێكارەكان توشی كێشە و گرفت نەبن، ناچارین ناویان نەهێنم. ئەم كرێكارانە وتیان: ئێمە(أ- پشومان نیە و تەنانەت لە جەژنیش نیمانە. 2- رۆژی 12 كاتژمێر كاردەكەین 3- گرێبەستی كاركردنمان نیە. ئەوە زوڵمكاری و تاوانی (كۆمپانیاكراسی)یە و لەبەردەم وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەلایەتی، سەندیكای كرێكارانی كوردستان و لایەنە بەرپرسەكان ئەنجام دەدرێن. ئایا ئەو رەفتار و مەرجی كاركردنانە هیچ پەیوەندیان بە جاڕنامەی مافی مرۆڤەوە هەیە؟ ئەی بە یاسای كاری نیودەوڵەتی؟ بەدڵنیاییەوە ئەڵێین نا و كتومت مافی ئازادی و دیموكراسی كۆمپانیا بانناسیونالەكان و رۆشنبیرو سیاسەتمەدار و ئابوریناسەكانیانە و قوربانیەكانیش هەر كرێكاران و جووتیارانی كوردستانن. كێ بەرگری لە مافە سەرەتاییەكانی ئەم جووتیار و كرێكارانە دەكات؟! رەئوف حەمید ئەندامی یەكێتی جووتیارانی و رابەری ناسراوی ناوچەكە وتی: ئێمە داوادەكەین كۆمپانیەكان قەرەبوونی زیانەكانی جووتیارانی ناوچەكەمان بكەن. لە هەركوێ ستەمكار، هاوار و داخوازی خەڵك هەبێت ئێمەش لەوێین!
Мой аккаунт